پرسیارێک بۆ هەڤاڵانی یەکێتی

شوان داودی
  2019-03-01     725


پارتی حساب بۆ نامەکەی کاک مەسعود ناکات یان کاک مەسعود نیەتی باش نەبوو؟

دوای ئەوەی لە 18ی شوبات ، لە لایەن برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رێکەوتنەکەی 5ی شوباتی نێوان پارتی ویەکێتی پێشێل کرا ، و کۆبونەوەی پەرلەمان بەبێ گەیشتن بەتەوافق و بەبێ یەکێتی گرێ درا...بووە هۆی دروست بوونی نیگەرانی یەکێتی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزب دروست بوو، کەبووە هۆی نارەحەت بوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان..


دواتر لەلایەن جەنابی کاک مەسعود سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نامەیەکی پۆزەتیڤ گەیشتە دەست جەنابی کاک کۆسرەت جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەلایەن جەنابیانەوە وەڵامێکی پۆزەتیڤ درایەوە و هەردوو نامەکە بوونە هۆکاری خاو بونەوەی گرژیەکانی نێوان هەردوو حزب ..گفتوگۆی ناڕەسمی لە کەناڵەکانی پەیوەندی نێوان هەردوو حزب دەستی پێکردەوە بەو ئومێدەی لە رۆژانی دواتردا کۆبونەوەی فەرمی لەنێوان هەردولادا ببەسترێ وگرێ کوێرەکانی رێکەوتنەکەی 5ی شوبات بکرێتەوە..
دوای ئەوەی ئاسۆیەک بۆ گفتوگۆ و رێکەوتن دەرکەوت، هەندێ لێدوانی نابەرپرسانە لە لایەن چەند بەرپرسێکی پارتیەوە بڵاو کرایەوە زۆر بەهەند وەرنەگیراوە لەلایەن یەکێتیەوە ئەو لێدوانانەی بەوە لێکدایەوە کە رەنگە ئەو بەرپرسانە زەرەرمەند لە رێکەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی و بازاریان بشکێت...


بەڵام ئەوەی جێی تێرامانە برادەرانی پارتی له 26ی شوبات کۆبوونەوەیەکی تری پەرلەمانیان گرێ داو لیژنەی یاساییان بەبێ یەکێتی هەڵبژارد و بەوەشەوە نەوەستان وەک ئەوەی پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە بکەن لە پشکی یەکێتیان لە لیژنەی یاسایی بەخشیوە بە خەڵکی تر...


یەکێتی نامەکەی بارزانی بە سەند وەرگرت و بە ئومێدی نامەکەی بارزانی بێدەنگی هەڵبژاردو لە پەیوەندییەکانی بۆ گرێدانی کۆبونەوەی نێوان هەردولا بەردەوام بوو ..
ئەمرۆ 1ی ئادار كه رێکەوت هەینییە و هاوكات یادی 40ساڵەی کۆچی بارزانی نەمرە برادەرانی پارتی بێ ئەوەی چاوەرێی کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی و ئەنجامی نامەکەی سەرۆکی پارتی بکەن کۆبوونەوەیەکی تری پەرلەمانی کوردستانیان گرێ دا..

 

ئەمەش لە دوو تەفسیر زیاتر هەڵناگرێت ..
یان برادەرانی پارتی هیچ حسابێکیان بۆ نامەکەی کاک مەسعود نەکردوە ...
یاخود جەنابی کاک مەسعود نیەتی باش نەبووە لە نامەکەی و فێڵی لە یەکێتی کردوە و یاری کاتی لەگەڵ دەکات بۆ تۆمار کردنی گۆڵی زیاتر...
پێم خۆشە رای فەرمی یەکێتی بزانم لەو بارەیەوە.

شوان داودی
٢٠١٩/٣/١


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×