ئەی ئێمە تەرمەکانمان ببەین بۆ کوێ؟

سۆران عومه‌ر
  2020-01-17     1028

خۆخنکاندن یان خنکاندن
لەنێوان پزیشکی دادی ھەولێرو سلێمانی!

ئەو پێشمەرگەی بەناوی مەجید برایم عبداللە، وەک ئاسایشی ھەولێر دەڵێ : لەسەر ٦٠ کیلۆ تلیاک دەستگیرکراوەو ئەمڕۆ لەناو بەندیخانە کۆتایی بەژیانی ھێنا!

برایە پزیشکی دادی ھەولێر، لەوێ وتراوە خۆی خنکاندووە! ئاسایشی ھەولێریشلەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژە بە خۆ خنکاندن و ھەبونی بەڵگەی پێویست دەکات بۆ سەلماندن.

خانەوادەو حزبەکەی بڕوایان بەوە نەبوو بۆیە تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و چەند وێنەیەکی شوێنەواری ئەشکەنجە بە قاچ و پشتیەوە دیارە، ملیشی ئەڵقەیەکی داخراوی تێدایە و لوت و گوێ و دەمی خوێنی لێھاتوە!

نیشانەی خۆخنکاندن بە خۆ ھەڵواسین دێتەدی، ئەڵقەیەکی شێوە حەوت دروست دەکات لە لایەکی ملدا، بەڵام بخنکێنرێ ئەڵقەیەکی داخراو لەملی دا دروست دەبێ، لەھەندێ شوێن ملیشی دەبڕێ بەپێی جۆری ئەو کەرەستەی پێی دەخنکێنن.
بەپێی وێنەکانی بڵاوکراوەتەوە گومان دەکرێ ئەم کەسە خنکێنرابێ

ئەوەی گرنگە متمانەی دەزگای ئەمنی و پزیشکی دادیە کە ئایا لەھەولێر ئەنجامێکەو لە سلێمانی ئەنجامێکی دیکە؟

وەک چۆم ئەوەش ڕاستە لەسلێمانی ئەنجامێکەو لەھەولێر بەپێچەوانەوە؟
ئەگەر ئەمە بەوجۆرە بێ ئەدی ئێمە تەرمەکانمان ببەین بۆ کوێ توێکاریەکی دروستی بۆ بکرێ تاکو خنکێنراومان لێ نەکەن بە خۆ خنکاندن؟!

تۆماتبار لەسەر ھەر تۆمەتێک دەستگیر بکرێ نابێ مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ بکرێ و ئەشکەنجە بدرێ.
ئەمە گرفتی دەزگای ئەمنی ھەرێمی کوردستانە، ئەمە کێشەی دامەزراوەی ناسەربەخۆیە کە لەمردنیش دا تەداخول دەکەن بەئاراستەی گۆڕینی ڕاستی ڕوداوەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×