دکتۆرێکی تایبەت بە ئەشکەنجەدان لە سەردەمی سەدام حوسێن رەگەزنامەی بەریتانی وەدەرگرێت
  2019-08-19       1384       
ماڵپەڕی تێلێگراف رایگەیاند، ''دکتۆرێکی سەردەمی رژێمی سەدام حوسێن لە عێراق کە ناوی لە ئەشکەنجەکانی رژێم تێوەگڵاوە، رەگەزنامەی بەریتانی وەرگرت و بوو بە هاوڵاتی ئەو وڵاتە''. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تێلێگراف-ی بەریتانی، دکتۆرێکی سەردەمی رژێمی سەدام حوسێن لە عێراق دوای چەندین ساڵ مانەوە لەو وڵاتە وەکو پەنابەر، رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە، کە ناوی لە جۆرەها ئەشکەنجەدانی سەردەمی رژێمی عێراقی تێوەگڵاوە.

هاوکات لە ماڵپەڕەکەدا ئاماژە بە ناوی دکتۆرەکە نەکراوە و دەڵێت، ''دکتۆرە عێراقییەکە لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا رووبەڕووی دوو بژاردە دەبێتەوە. یەکەمیان تیمارکردنی لاشەی ئەو کەسانە کە رووبەڕووی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە بۆ زیادکردنی توانای لاشەیان بەرامبەر بە ئەشکەنجە. دووەمیشیان جێهێشتنی بریندارەکان مەحکووم کردنیان بە مردن''.

لە هەواڵەکەدا راگەیەندراوە سەرباری ئەوەی کە لە یەکەم داواکاری پەنابەری بۆ ئەو ووڵاتە بەهۆی کارکردنی لە ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی، دادگای تێهەڵچوونەوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست دەربارەی بەشداریکردنی لە ئەشکەنجەدانەکان داواکاریی دکتۆرە عێراقییەکەی پەسەندکردن.

شایەنی باسە دکتۆرەکە لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥ لە عێراق هەڵاتووە بۆ لیبیا و لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تاوەکو ٢٠٠٧ چاوەڕیی وەرگرتنی بووە لەلایەن بەریتانیاوە وەکو پەنابەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×