سلێمانی؛ کۆڕی ناساندن و واژۆکردنی نوێترین کتێبی "دارا محەمەد" بەڕێوەدەچێت
  2019-08-23       536       

سبەی شەممە، كۆڕی ناساندن و واژۆكردنی نوێترین كتێبی نوسەر دارا محەمەد لە دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگاكە، كۆڕەكە سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی شەممە 24/08/2019 لە دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان بۆ نوێترین كتبێی نوسەر دارا محەمەد لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

كتێبە نوێیەكەی دارا محەمەد بە ناونیشانی "فرەیی جیهانبینییەكان و خوێندنەوە فەلسەفییە-سیاسییەكان"ە.

لە كتێبەكەدا نوسەر دەڵێت"ئەركی فەلسەفەی سیاسی و بیری سیاسی ئەوەیە كە مانا قوڵەكانی پشت روداوە سیاسییە زانراو و ساناكن بدۆزێتەوەو هەوڵی بە گرفتكردنی ئەم تێڕوانینە سادەیە بدات."
دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان دەكەوێتە شەقامی سالمی سلێمانی لەبەرامبەر ماكسیمۆڵ.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×