بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٥ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٩ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٦ ملیۆن ١٤٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٥ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٩ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.