خابور.. مامۆستایەکی نابینا لەپەیمانگای روناکی
  2024-03-14       462       

خابور محەمەد عەلی، مامۆستایە لەپەیمانگای روناهی‌و نابینایی ١٠٠%ە، ئەو دەڵێت "لەمنداڵییەوە تا ئێستا دنیام نەبینیوە، بەڵام کۆڵم نەداوەو چەندین ساڵە وانەی برایل بەقوتابیانی نابینا دەڵێمەوەو چەندین خولم کردوەتەوەو کاری دەستی دەکەم، لەماڵەوەش بەشێوەیەکی ئاسایی ژیانی خۆم بەڕێوە دەبەم‌و خۆم خواردن دروست ئەکەم، هەرگیز حەز بەماڵی بێ سەرەو بەرە ناکەم".

دەشڵێت "ئازاری نابیناکان نەبینین نییە، نادیدەگردتن‌و پشتگوێ خستنیانە".

ئامادەکردنی: دیدار نێروەیی

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات

ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.

لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجان‌‌و ژنان‌و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم‌و حکومەتی ناوەندی عێراق‌و هەڵبژاردنی کوردستان.

لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی‌ کار لەسەر ئەو  بابەتانە دەکات‌و چەندین راپۆرت‌و فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.

"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD‌"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×