بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەهێرشێکی ئاسمانیدا، بنکەو بارەگای گروپە میلیشیاکانی نزیک لەئێرانی لەسنوری پارێزگای دێرەزوری سوریا کرانە ئامانجو سهرچاوهكانى ههواڵیش دهڵێن، سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران ناسراو بەحاجی عەسکەر لەنێو کوژراوەکاندایە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، تائێستا نهزانراوه ئهو هێرشەى بهرهبهیانى ئهمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا یان ئیسرائیلهوه ئهنجامدراوه، بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لەفڕۆکەخانەی دێرەزور، بنکەو بارەگای گروپە میلیشیاکان لەکێڵگەکانی مەیادین، بوکەمال، ناوچەی عەباسو بارەگایەکیش لەگەڕەکی فەیلاتی شاری دێرەزور کراونەتە ئامانج.
ڕوانگەكه دهڵێت:"بەگوێرەی ئامارە سەرهتاییەکان لەو بنکەیەی چەکداران کە لەگەڕەکی فەیلاتی شاری دێرەزور، جگە لەحاجی عەسکەر سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران، حەوت چەکداری دیکەی ئێرانی کوژراون".
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری، ئەو فڕۆکە ئێرانییەی لەفڕۆکەخانەی سەربازی دێرەزور نیشتوەتەوە، چەند کاتژمێرێک پێشتر لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بەبارێکی لۆجستییەوە فڕیوەو چەند ئەندامێکی سوپای پاسدارانیشی تێدابوە.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی دیکەی هەواڵی ناوخۆیی سوریا بڵاویانکردوەتەوە، هێرشە ئاسمانییەکە کۆبونەوەیەکی گروپە میلیشیاکانی ئێرانی لەشاری بوکەمالی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور کردوەتە ئامانج.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاویکردوهتهوه، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا شارەکانی بوکەمال، مەیادینو ناوچەی قسور-یان لەسنوری پارێزگای دێرەزور بۆردومانکردوەو بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر لە 20 کەس برینداربون لەنێویاندا ئافرەتو منداڵ هەن.