2019-09-06   2289     
عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری دادی توركیا
وه‌زیری دادی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دایكی كورده‌و له‌دیار به‌كر گه‌وره بووه، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه له‌توركیا جیاكاریی نه‌ژادی شكستپێده‌هێنن.
ئاوێنه: عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری دادی توركیا، له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوساندا باسی له‌زمانی كوردی‌و چاكسازییه‌كانی بواری دادوه‌ریی كرد‌و وتی، هه‌مو زمانه‌كان ئه‌مانه‌تی مێژویی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تین. ده‌وڵه‌ت كه‌ناڵی هه‌یه به‌زمانی كوردی په‌خش ده‌كات، "دایكم دیاربه‌كرییه‌و له‌گه‌ڵ داپیره‌مدا گه‌وره بوم كه كورده".
وتیشی، "ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانن له‌توركیادا پێكدادان‌و جیاكاریی له‌بواری نه‌ژادیدا دروستببێت شكستده‌هێنن."
گول راشیگه‌یاند، پێشتر له‌دادگاكاندا به‌رگریكردن به‌زمانی كوردی وه‌ك ''زمانی نه‌ناسراو'' باس ده‌كرا، به‌لام ئێستا له‌لایه‌ن ئاك پارتیه‌وه -پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار- هه‌موو توانایه‌كی پێویست له‌باره‌ی زمانی كوردییه‌وه دروستبووه.
له‌باره‌ی چاكسازیی له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدا، گول رایگه‌یاند، "پاكێجی یه‌كه‌ممان زیاتریش گره‌نتیی ئازادیی بیروڕا ده‌كات، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك رێكار له‌خۆده‌گرێت كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی ناهێڵێت".
ئه‌وه‌شی وت، ''كاره ته‌كنیكییه‌كانمان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكان ئه‌نجامداوه. پێموایه له لیستی پێشه‌وه‌ی رۆژه‌ڤی په‌رله‌ماندا بێت، به‌ڵام دواخستنی سه‌پاندنی سزا، لێبوردن نییه. ماوه‌ی سزاكانمان تاوتوێكردوه‌و ژماره‌یه‌ك جێگره‌وه هه‌ن. په‌رله‌مان باشترین جێگره‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت".