2019-09-08   870     
تۆڕی هەواڵی عێراق رایگەیاند، وردەکاریی نوێ لەبارەی دانوستاندنەکان بۆ درووستکردنی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆن لەئارادایە و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بەرەکە لە نێوان رەوتی حیکمە و هاوپەیمانێتی بە ژێربەژێری لە قۆناغی درووستکردن دایە.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵیی عێراق کە لە سەرچاوەیەکی سیاسی وەریگرتووە، بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی بەهێز بەرێوەیە کە لە رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەمار ئەلحەکیم و هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و بەپێی زانیارییەکان هەردوو لایەن گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە پێکهێنانی بەرەکە.
شایەنی باسە لە هەواڵەکەی تۆڕی هەواڵیی عێراقدا هاتووە، ''ناکۆکییە سەرەتاییەکان لەنێوانیاندا ماوەتەوە و ئەویش پەیوەستە بە شێوەی ئیدارەکردنی ئۆپۆزیسیۆنەکە. لەلایەکی دیکەوە پەیوەندییەکی زۆر هەیە لەنێوان هێزە عەرەبییە سونییەکان کە بەشداری حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی نین و وەڵامی پۆزەتیفیان لە لایەنەکان وەرگرتووە''.
هەردوو لایەنەکە دەیەوێت سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەشداربن لە بەرەکە.