2019-09-10   1409     
جۆن بۆڵتن، دۆناڵد ترەمپ
جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا دەستی لەکار کێشایەوەو دۆناڵد ترەمپ-یش دهڵێت، "بۆڵتنم ئاگادارکردەوە کە چیدیکە خزمەتەکانی لە کۆشکی سپی پێویست نییە."
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لهتویتێكدا دورخستنهوهی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی راگەیاند.
ترمپ نوسیویهتی، "شەوی رابردو بۆڵتن-م ئاگادارکردەوە کە چیدیکە خزمەتەکانی لەکۆشکی سپی پێویست نییە. لەزۆرینەی پێشنیازەکانیدا بەتوندی لەگەڵی ناکۆکبوم، هەروەک چۆن لەئیدارەکانی دیکەشدا وایکردووە".
ترەمپ ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه خۆی داوای لەجۆن بۆڵتن کردووە دەستلەکاربکێشێتەوەو ئەویش ئەم بەیانییە نامەی وازهێنانەکەی پێداوە.
لهتویتهكهیدا سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "سوپاسی جۆن دەکەم بۆ خزمەتە زۆرەکانی".
لەبەرامبەرداو لهتویتێكدا جۆن بۆڵتن نوسیویهتی، "شەوی رابردو دەستلەکارکێشانەوەم خستە بەردەستی سەرۆک ترەمپ، ئەویش وتی (با سبەی باسی ئەم پرسە بکەین".