ترەمپ: داگیرکردنی عێراق هەڵەیەکی گەورەبوو
  2019-09-11       1021       
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی شەڕی عێراق و ئەمریکا رایگەیاند، ''داگیرکردنی عێراق هەڵەیەکی گەورەبوو''. 

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر لەکار لادانی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و وتی، ''نزیکبوونەوەی بۆڵتن لەبارەی بابەتی لیبیا بە تەواوی لەدژیبیرکردنەوەی من بوو''.

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی جێگرەوەی بۆڵتن رایگەیاند کە ٥ بەربژێر هەن بۆ جێگرتنەوەی ناوبراو.

شایەنی باسە ترەمپ تیشکی خستە سەر سیستەمی حوکمڕانی ئێران و لەو  بارەیەوە لەسەر جەنگی ئەمریکا و عێراق وتی، ''جەنگی عێراق هەڵەیەکی گەورەبوو، بۆیە نامانەوێت سیستەمی حوکمداری ئێران بگۆڕین''.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×