فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رونكردنەوە لەسەر كشانەوەی دژەتیرۆر لەكەركوك دەدات
  2019-01-23       1529       

ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند هێزەكانی دژە تیرۆر لە كەركوك لەگەڵ هێزەكانی لیوای 61ی فیرقەی تایبەتدا ئاڵوگۆڕیان پێكراوە نەك لیوای سەر بە سەرۆكایەتی عێراقدا.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دەزگای دژەتیرۆری عێراق كە هێزە بژاردە پسپۆڕەكان لەخۆدەگرێت بۆ ئەركی تایبەت ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەشدارە لە پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كەركوكداو ئەدایەكی بەرزی نیشانداوەو بەشداری كردوە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی سەركەوتودا لە پارێزگاكە.

ئەوەشی خستەڕو كە لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بەردەوامی یەكەكاندا، رەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق وەرگیرا بۆ ئاڵوگۆڕی یەكەكانی سەر بە دژە تیرۆر لەكەركوك بە لیوای 61 لە فرقەی تایبەت كە ئەم لیوایە سەر بە لیواكانی سەرۆكایەتی عێراق نییە وەك ئەوەی هەندێ دەزگای راگەیاندن باسیان كردوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لیوای 61ی لەئێستادا دەستی كردوە بە پرۆسەری كۆكردنەوەی پكشنین و زانیاری كۆكردنەوەیەكی بەرفراوان لە پارێزگای كەركوك بەمەبەستی هەڵسان بەو ئەركانەی دەكەونە سەرشانی بەپێی ئەو پلانە ئامادەكراوانەی بۆ ئەو مەبەستە دانراون لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بۆ بڵاوبونەوەی لیواكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×