عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
  2019-09-18       1525       
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای دەکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمان بە هێزه‌كانی حەشدی شەعبی دەکات، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعوودیە بکشێنەوە.

ئاوێنه‌: سەرچاوە باڵا سەربازییکە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدی لەندەنی راگەیاندوه‌ "عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بۆ حەشدی شەعبی دەرکردووە، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعوودیە بکشێنەوە و لەبەرامبەردا هێزی زیاتر لە سوپا و پاسەوانی سنوور، رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن".

ئەو گرووپانەی لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعوودیە جێگیرکراون بریتین لە، کەتائیبی حزبوڵڵا، بزووتنەوەی نوجەبا، لیواکانی تەفوف، سەیدولشوهەدا، ئیمام عەلی و موختار سەقەفی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×