دایكی بەهمەنی قوبادی لە تاران دەستگیركرا
  2019-09-22       1492       

دایكی بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەرو سینەماكاری كورد، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ یەكشەممە، بڵاویكردەوە كە دوێنێ 21ی ئەیلولی 2019 هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە فڕۆكەخانەی خومەینی لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە وێڕای رێگری لە گەشتی دایكی بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری كورد بۆ دەرەوەی وڵات، هاوكات دەستگیریشیان كردوە.

دایكی بەهمەنی قوبادی، ناوی "ئێران حەمزەیی"ە.

بەهمەن قوبادی، ئەمڕۆ یەكشەممە، هەواڵی دەستگیركردنی دایكی لە فڕۆكەخانەكە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك پشتڕاستكردۆتەوە.

بەهمەن قوبادی، نوسیویەتی"بەداخەوە ئێستا ئاگاداركرامەوە كە دایكە پیرم لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە."


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×