عادل عەبدولمەهدی: ئەنجومەنی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی چەند بڕیارێکی دەرکردوە
  2019-10-05       1363       
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ''ئەنجوومەنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چەند بڕیارێکی دەرکردووە دەربارەی ویست و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران''. 

ئاوێنه‌: نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە ئەنجوومەنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ژمارەیەک بریاری دەرکردووە کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داواکراوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ''ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە ژمارەیەک بریاری گرنگ دەرکراوە''.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا دەشڵێت، ''تەوەرەکان خۆی لە ویست و داواکارییەکانی خەڵک و دۆسیەی نەوت و مولکی دەوڵەت و لەکار لادانی هەزار کارمەندی بیانی بینییەوە''.

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا سەرجەم تۆمەتەکانی سەر وەزیری تەندرووستی هەڵوەشێنراوەتەوە و بڕیاری بۆ دەرکراوە.

شایەنی باسە ئەنجوومەنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند کە هەزار فەرمانبەر لەسەر تاوانەکانی بەکارهێنانی مولکی گشتی بە هەدەر و قۆرخکردنەوە دەرکراون.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×