عادل عەبدولمەهدی و محەمەد حەلبووسی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان تاوتوێکرد
  2019-10-08       725       

هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و دواهەمین توندوتیژییەکانیان کرد. 

ئاوێنه‌: ئەمرۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوول ٢٠١٩، هەریەکە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە دەربارەی دواهەمین خۆپیشاندانەکانی بەغداد و شارەکانی دیکە و بارودۆخی برینداران.

هاوکات نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، ''سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و باسی هاریکارییەکانی هەردوو هێزی یاسادانان و جێبەجیکردنیان کرد، شایەنی باسە هەوڵەکانیان بەگەڕخست بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران و داواکارییەکانی مەرجەعی ئاینی''.

شایەنی باسە هەردوولا تیشکیان خستووەتە سەر پاکێجی نوێی چاکسازی و بڕیارەکانی ئەمدواییەی حکوومەت و رایانگەیاند کە دەبێت وەڵامی خۆپیشاندەران بدرێتەوە و داواکارییە راستەقینەکان لەلایەن هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بەهەند وەربگیرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×