راگرتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق بەردەوامە
  2019-10-09       586       
راگرتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەردەوامە جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، وێرای ئەوەی کە دوێنێ‌ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لە شاری بەغدا و پارێزگاكانی باشوور كرانەوە.

ئاوێنه‌: پێشتر بە هۆی خۆپیشاندانەكانەوە، هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشووری عێراق راگیران كە تا ئێستا بەردەوامە.

هاوکات لەوبارەوە رایانگەیاندووە، وێرای گەڕانەوەی تۆڕەكانی زانیاری نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ، بەڵام هێشتا راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەردەوامە جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

شایەنی باسە ئاماژەی بەوەیشكردووە كە دوێنێ‌ سێشەممە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە بەغدا و پارێزگاكانی باشوور كرابوونەوە، بەڵام جارێكی دیكە راگیرانەوە.

تا ئێستا هیچ زانیاری و روونكردنەوەیەك لەوبارەوە لە لایەن كاربەدەستانی عێراقەوە بڵاونەكراوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×