رۆژنامەیەكی بەریتانی: بەڵگەكان لەسەر بەكارهێنانی فسفۆڕی سپی لەلایەن توركیاوە زیادیان كردوە
  2019-10-21       2829       

ئا: ئاوێنە

 

رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی لە راپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا رونیكردۆتەوە، بەڵگەكان لەسەر بەكارهێنانی چەكی فسفۆڕ لەلایەن توركیاوە لەهێرشەكەیدا بۆ سەر رۆژئاوا زیادیان كردوە.

راپۆرتەكە بە ناونیشانی "بەڵگەكانی بەكارهێنانی فسفۆڕ، دژ بە ئەردۆغان زیادیان كردوە"، لەلایەن ئەنتۆنی لۆید نێردراوی رۆژنامەكە لە شاری حەسەكە-ی رۆژئاوای كوردستانەوە ئامادەكراوە.

نوسەری راپۆرتەكە، سەبارەت بەركەوتەیەكی ئەو چەكە بەناوی "عەلی"، نوسیویەتی، ئەو ئازارەی عەلی هەستی پێدەكات بەهۆی بڕینەوەی قۆڵییەوە نییە، چونكە بە مۆرفین ئازاری ئەو بەشەی جەستەی سڕكراوە. بەڵام ئەوەی ئازاری دەدات، ئەو سوتاوییەی سەر پشت و كەمەرییەتی كە هەر جوڵەیەك دەكات، ئازار، توشی شۆكی دەكات.

نوسەری راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەداوە كە عەلی لەكاتێكدا ئەو بەشە سوتاوییە نامۆیانەی پیشانی داوە كە لەسەر جەستەی برینی قوڵیان دروست كردوە و هێشتا بۆنی مادەی كیمیایان لێهاتوە، هاواری كردوە"خۆزگە دەمتوانی رێگە لەو ئاژەڵانە بگرم كە منیان بە سوتانی ئەوانی تر سوتاند، لەبری ئەوەی تەنها وێنەم بگری."

ئەنتۆنی لۆید، ئەوەی خستۆتەڕو، عەلی كە تەمەنی 21 ساڵانە، یەكێك بوە لە شەڕڤانانی سوریای دیموكرات كە شەڕی دژبە داعشی كردوە، بەڵام لە 10ی ئۆكتۆبەر هاوپەیمانەكانیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان كرد بە كشانەوە لە باكوری سوریا ئەوەش لەسەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا.

لەدرێژەی ئەوەدا نوسیویەتی، لەشەو و رۆژێكدا، عەلی و هەڤاڵەكانی خۆیان لەبەردەم هێرشی چەكدارە توندڕەوەكانی سەربە توركیادا لە شاری "سەرێكانی" بینییەوە كە لەو هێرشەدا عەلی قۆڵێكی شكاو هەروەها بەهۆی بۆردومانەوە بەشی پشت و كەمەی لەشی بە ماددەیەكی نەناسراو سوتان، ماددەیەك كە بوە هۆی ئەوەی گومان بكرێت توركیا فسفۆڕی سپی لە هێرشەكەیدا بۆ سەر كوردانی سوریا بەكارهێناوە.

عەباس مەنسوریان، پزیشكێكی ئێرانی، كە لە نەخۆشخانەی حەسەكە چارەسەری عەلی و ئەو بریندارانەی دیكە دەكات كە روبەڕوی سوتانی جەستەیان بونەتەوە لەهێرشەكاندا، باسی لەوە كردوە، 15 بۆ 20 بریندار، سوتانی لەشیان نیشانەیە بۆ ئەوەی كە بەر هێرشی فسفۆڕی سپی كەوتون.

سەبارەت بەوەی كە توركیا رەتیكردۆتەوە سوپاكەی خاوەنی هیچ جۆرە چەكێكی كیمیایی قەدەغەكراو بێت، نوسەری راپۆرتەكە وتوشیەتی؛ دەشێت ئەوە وابێت. چونكە خودی فسفۆڕی سپی قەدەغەكراو نییەو پێكهێنەرێكی سەرەكیە لە تەقەمەنییەكاندا لەزۆربەی سوپاكانی هاوپەیمانی ناتۆدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەكارهێنانی فسفۆڕی سپی بەپێی پەیماننامەی جنێف بۆ چەكە كیمیاییەكان قەدەغەكراوە، رێگەی بەكارهێنانی دراوە لە بۆمبە دەستییەكان و تەقەمەنیدا، بەڵام بەكارهێنانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ و وەك ماددەیەكی سوتێنەر قەدەغەكراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×