نووسه‌رێکی تورک: له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورد پڕ له‌ قین ده‌کرێین
  2019-10-24       2061       
ئاسلی ئه‌ردۆغان، نوسه‌ری تورک  ئاشکرای دەکات ''له‌ قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ تورک له‌ به‌رامبه‌ر کورد پڕ له‌ قین ده‌کرێن''.

ئاوێنه‌: ئاسلی ئه‌ردۆغان بۆ رۆژنامه‌ی سۆئه‌ری به‌لجیکی وتویه‌تی: "وڵاته‌که‌م له‌ناو نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌کی سه‌ختدایه‌، به‌و هۆیه‌وه‌، یاریزانان، رۆشنبیران و هاووڵاتیان پشتگیری له‌ حکوومه‌ت ده‌که‌ن".

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌کات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ره‌خنه‌ی لێگرتووه‌ و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، که‌ چوار مانگ زیندانی کراوه‌ و له‌ئێستادا بۆ شاری فرانکفوردی ئه‌ڵمانیا نه‌فیکراوه‌ و دوورخراوه‌ته‌وه‌.

مانگی ئابی رابردوو خه‌ڵاتی (Vaclav-Havel) پێشکه‌ش به‌ ئاسلی ئه‌ردۆغان کرا، که‌ خه‌ڵاتی "نووسه‌رانی بوێر له‌ مه‌ترسیدا"یه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×