2019-11-04   424     
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردووی عێراقی بڵاو كرده‌وه.به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمسیۆنه‌كه، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه 260 كه‌س كوژراون و 12 هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون.
ئاوێنه: كۆمسیۆنی بالای مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌راست و خواروی عێراق 100 باره‌گای حكوی و لایه‌نه سیاسییه‌كان سوتێنراون.ئه‌و كۆمسیۆنه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاسته‌نگ بۆ كاره‌كانیان دروست ده‌كرێت.
ده‌شڵێت، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵ دەدەن ژمارەی راستەقینەی کوژراو و بریندارەکان بڵاونەکرێتەوە.بۆ داواكردنی چاكسازی و ره‌خساندنی هه‌لی كار و گۆڕینی سیسته‌می حكوم ڕانی له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خواروی عێراق له‌سه‌ر شه‌قامن و خۆپیشاندان ئه‌نجام دهده‌ن.