2019-11-08   1507     
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی ڕێگەی بەتورکیا دابێت هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سوریا، جهخت لهوهش دهكاتهوه كه ئەو یارمەتییەی وڵاتهكهی پـێشکەشی کوردی سوریای کردووە هیچ وڵاتێکی دیکە نەیکردووە.
ئاوێنه: مایک پەمپـێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لەلێدوانێکیدا لەبەرلین باسی لهپرسی كشانهوهی سوپای وڵاتهكهی لهرۆژئاوای كوردستان-باكوری سوریا كردو ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی ڕێگەی بەتورکیا دابێت هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سوریا.
وتیشی، فەڕەنساو بەریتانیاش لەباکوری سوریا بون، بەڵام هیچ وڵاتێک بەئەوروپایـیەکانیشەوە هێندەی ئەمریکا یارمەتیان پـێشکەش نەکردووە.
تهئكیدی لهوهش كردهوه كه ویلایهتهیهكگرتووهكان شانازی بەو کارەی دەکاتو لەسەری بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه کۆمەکی هێزە کوردیـیەکانیان کردووە تاوەکو ناوچەکانیان لەهێرشی داعش بپارێزن.