جیهان: لەهەر 100 هەزار كەسێك 200 كەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن
  2019-02-04       2472       

د. رێكەوت موحەمەد رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت نەخۆشی شێرپەنجە جێگەی مەترسی نیە لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەبەوەش دەكات لە جیهاندا لەهەر 100 هەزار كەسێك 200 كەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

ئاوێنە: لەساڵرۆژی نەخۆشی شێرپەنجە لەجیهاندا، ئەمرۆ "دو شەممە" د. رێكەوت موحەمەد رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەوەی نەخۆشی شێرپەنجە نەبوەتە مەترسی لەهەرێم، ئەو وتی "نەخۆشیەكە لەهەرێم لەخوار ستانداردی جیهانەوەیە، زۆربەی زۆری پێداویستیەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێم‌و سندوقی كۆمەكی نەخۆشانی شێرپەنجە‌و ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی دابینكراون".

وتیشی "ئامارەکان لە هەرێم لە خوار ستانداردە جیهانییەکانەوەن و لە هەر 100 هەزار کەس، تەنها 105 کەس توشی نەخۆشیی شێرپەنجە بون و بەگشتی نزیکەی 5 هەزار و 680 کەس لە کوردستان توشی ئەم نەخۆشییە بون و بە بەراورد بە جیهان و شوێنەکانی دیکە لە کوردستان جێگەی مەترسی نییە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×