سەرۆكایەتی كۆماری عێراق وەڵامی پارتی دەداتەوە
  2019-02-09       1979       

 

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق وەڵامی پارتی دەداتەوە، حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق،  وەڵامی مەحمود موحەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوەو رایدەگەیەنێت ئەو تۆمەت‌و هەناسەسواریەی بەوەڵامەكەی وتەبێژی پارتیەوە دیارە پێویست نەبو، ئاماژەبەوەش دەكات وتەبێژەكەی پارتی لێدوانی ئەمیر كینانی‌و سەرۆكایەتی كۆماری بێ‌ هیچ هۆیەك تێكەڵ كردوە.

ئاوێنە: ئەمشەو وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق وەڵامی راگەیەنراوێكی مەحمود موحەمەد، وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوە‌و رایدەگەیەنێت ئەمیر كینانی لەكاتێكدا وەك شرۆڤەكار‌و كادیری رەوتێكی سیاسی عێراق قسەی كردوە نەك راوێژكاری سەرۆك كۆمار، دەشڵێت "ئەو لێدوانەی ئەمیر كینانی پەیوەندی بەسەرۆكایەتی كۆمارەوە نیە‌و ئەو تۆمەت‌و هەناسە سواریەی كە بەوەڵامەكەی وتەبێژەكەی پارتیەوە دیارە پێویست نەبو".

پێشی وایە وتەبێژەكەی سەرۆك كۆمار دەڵێت "بیری وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی دێنینه‌وە، که‌ ئه‌میر کینانی یه‌که‌م جاری نییه‌ لێدوان بدات و هه‌ڵوێستی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت وته‌بێژی پارتی ئه‌مجاره‌ ویستبێتی به‌ مه‌به‌ست لێکدانه‌وه‌ بۆ قسه‌کانی ناوبراو بکات".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×