چوار سەربازی عێراقی دەبنە قوربانی
  2019-02-10       751       

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنرا‌و لەنزیك هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار چوار سەربازی عێراقی دەبنە قوربانی، ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیش رایدەگەیەنێت تا دێت ئەمریكا هێزی سەربازی زیاتر رەوانەی پارێزگای ئەنبار دەكات.

ئاوێنە: ئاژانسی ئەنادۆڵ رایدەگەیەنێت سەرلەبەیانی ئەمرۆ "یەك شەممە" لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی سەربازی سوپای عێراق چوار سەرباز بونەتە قوربانی، ئاشكراشیدەكات دو سەرباز بەهۆی تەقینەوەكەوە كوژراوە‌و دو سەربازی دیكەش بریندار بوە.

هەروەك باس لەوەش دەكات سوپای ئەمریكا تادێت ژمارەی سەربازەكانی لەئەنبار زیاتر دەكات‌و ئامانجیش لەو كارەی ئەمریكا بۆ ئەوەیە رێگری پەرینەوەی چەكدارانی داعش بكەن بۆ ناو خاكی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×