رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژەنەراڵی پاییز لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت
  2019-11-24       965       

بنەماڵەی شاعیر(محەمەد عومەر عوسمان - ژەنەڕاڵی پاییز) بە هاوکاری (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی) و(کەناڵی کوردسات) و دەزگای ڕۆشنبیریی (جەمال عیرفان) رێوڕەسمی چلەی شاعیر بەڕێوەدەبەن.

ئاوێنە: رێوڕەسمەكە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 30/11/2019 لە هۆڵی مستەفا پاشا لە تەلاری هونەری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بنەماڵەی ژەنەراڵی پاییز وتویانە"هاتن بۆ هەموانە.. ئامادەبونتان بەڵگەی وەفای ئێوەو مایەی شانازی ئێمەیە."

لە رێوڕەسمەكەدا بۆ یەکەمجار فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە شاعیر نمایش دەکرێت کە ساڵی ٢٠١٣ لە سوید بەرهەمهێنراوە.

هاوکات چاپی چوارەمی دیوانی (لە غوربەتا) و نامیلکەی (ژەنەڕاڵی پاییز) دەکرێتە دیاری ئامادەبوان.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×