سێ سەربازی روسیا لەنزیك كۆبانی برینداربون
  2019-12-02       783       

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە سێ سەربازی وڵاتەكەی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە لەمیانی گەڕانێكدا لەسەر سنوری سوریاو لەنزیك كۆبانی برینداربون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەمیانی گەڕانێكی هاوبەشی هێزەكانی توركیاو روسیادا لەدوری 1.5 كلیۆمەتر لە گوندی "گوران"ی سەربە كۆبانی لە باكوری سوریا، بۆمبێكی چێنراو بە زرێپۆشێكی هێزی پۆلیسی سەربازی روسیادا تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەئەنجامی تەقینەوەكە سێ سەربازی روس بەسوكی برینداربون و زرێپۆشەكەش زیانی بەركەوتوە.

لەسەرەتای مانگی تشرینی دوەمەوە هێزەكانی روسیاو توركیا ناوبەناو گەڕانی هاوبەش لە باكوری سوریا بەمەبەستی دڵنیابون لە كشانەوەی شەڕڤانانی یەپەگە ئەنجام دەدەن ئەوەش لەچوارچێوەی رێككەوتنەكەی 22ی تشرینی یەكەمی نێوان سەرۆكی هەردو وڵاتدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×