قەیس خەزعەلی: پێویستە چەک تەنها لەلای هێزە ئەمنییەکان بمێنەتەوە
  2019-12-07       330       

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەحلی حەق رایگەیاند، بۆ پاراستنی وڵات لە فیتنەگێڕی پێویستە رێگری بکەین لە رووبەڕووبوونەوەی چەکداری.

ئاوێنه‌: خەزعەلی وتی، ''پێویستە رێگری بکەین لە رووبەڕووبوونەوەی چەکداری. دەبێت هیچ چەکێک لەلای هیچ کەسێک نەبێت جگە لە دەوڵەت''.

لە بەردەوامی قسەکانیدا قەیس خەزعەلی وتیشی، ''پێکدادانی چەکداری کارێکی قبوڵ نەکراوە. ئەوەی راستە ئەوەیە کە هەموو هێزە چەکدارەکان بکشێنەوە و کارەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان جێبهێڵن. پێویستە هێزە ئەمنییەکان بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن''.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەحلی حەق لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەوەشی خستەڕوو، ''پابەند بوون بە مەرجەعییە ئاینییەکان فەرمانێکی گەورەیە بۆ هەمووان. پێویستە چەک تەنها لەلای هێزە ئەمنییەکان بمێنەتەوە و ئاگاداری فیتنە بین''.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×