2019-12-07   692     
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی گۆڕه‌پانی خه‌لانی و ناوچه‌ی سنكی سه‌ر خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ''ئه‌و هێرشانه به‌هه‌مانشێوه‌ی تاوانی تیرۆرستیه''.
ئاوێنه: كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: ''هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی بێ‌تاوان له‌گۆڕه‌پانی خه‌لانی و ناوچه‌ی سنك به‌هه‌مانشێوه‌ی ئاستی تاوانی تیرۆرستیه, سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی كرده‌وه‌كه، نیگه‌رانی خۆشی له‌وباریه‌وه ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، “به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه نۆ خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 85 خۆپیشانده‌رو 15 كه‌س له‌هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربون''.
كۆمسیۆنەكە داوا له‌هێزه ئه‌منیه‌كان و حكومه‌ت ده‌كات، پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی خۆپیشاندانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت چڕبكرێته‌وه، سه‌رجه‌م تاوانبارانی ئه‌و ڕوداوه‌ش ده‌ستگیربكرێت، كه هیچی كه‌متر نییه له‌تاوانی گه‌وره‌ی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی تیرۆرستی، پێویستیشه به‌پێی یاسای ڕوبه‌ڕوبنه‌وه‌ی تیرۆری ژماره 13ی ساڵی 2005 سزا بدرێن و ناسنامه‌كانیشان بۆ ڕایگشتی ئاشكرا بكرێت.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران هه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین له‌كه‌سانی گومان‌لێكراو كه خۆیان ده‌خزێنن ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.