2019-12-11   1239     
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکیدا "سەرکەوتنی" کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی راگەیاند.
ئاوێنه: بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، ''سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو، یەکێتیی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە''.
بافڵ تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نوسیویەتی، "سوربوونی ھەڤاڵانمان بۆ بەستنی کۆنگرە ئەو راستییەی سەلماندەوە كه ھەموومان پەرۆشی یەکێتییەکی نوێین، سەرکەوتنی کۆنفرانسی ئۆرگانەکانیش جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیی بوونمان بوو کە ھەموومان تیایدا سەرکەوتووبووین ."
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا تەئکیددەکەمەوە دەست لەناو دەست لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان ، پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنەکان و تێکۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و ھەڤاڵەکانمان، پێکەوە یەکێتیی ناو یەکێتیی و بەیەک دەست چەپکە گوڵەکە مام دەپارێزین، یەکێتییەکی بەھێز بۆ کوردستانێکی بەھێز بنیاددەنێینەوە و ڕۆحی شەھیدانمان و ھەڤاڵ مام جەلال یش ئاسودەدەکەین".
9 ی ئەم مانگە كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له 17 مهڵبهند كادرانی یهكێتی بهرهو سندوقهكانی دهنگدان چوون و دهنگیاندا بهو كاندیدانه كه دهیانهوێت ببنه ئهندامی كۆنگره، کە بڕیارە لە 21 ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.