كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند؛ به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه
پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، شه‌پۆلێكی بارانبارین له ئێواره‌ی سبه‌ی
پێنجشه‌ممه‌وه رو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌دا پێشبینی بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه
به‌رزه‌كان ده‌كرێت.
ئاوێنه: به‌شی پێشبینی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه
راگه‌یاند؛ سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌كاته‌كانی ئیواره‌دا نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای
ناوه‌ڕاست ڕو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌و هۆیه‌وه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له‌هه‌ندێ
ناوچه باران بارین ده‌ست پێده‌كات و له‌شه‌ودا ئاستی باران بارینه‌كه زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای
ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌بێت و باران له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌بارێت و هه‌ندێ ناوچه‌ی
شاخاوی باران باران به‌لێزمه ده‌بێت.
پێشبینیشی كردوه كه رێژه‌ی باران بارین له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌ولێر،
سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رو 18 ملم-ه‌وه بێت و له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی
ناوچه شاخاوییه‌كان له‌سه‌روی 40 ملم-ه‌وه بێت به‌تایبه‌ت له ئامێدی، ئاكرێ،
زاخۆ، رانیه، رواندز، چۆمان و سۆران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌ماوه‌ی خاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌دا، پێشبینی
بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رزه‌كان ده‌كرێت.
ئاشكراشیكردوه كه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه هه‌ندێك جار له‌كاتی
باران بارین هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
وتوشیه‌تی"رۆژی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله باران بارینه
كۆتایی دێت."