2019-02-15   699     
كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق ماتایس ڤۆڵته‌ر باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌عێراق
وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زری په‌نابه‌رانن له‌وڵاتان‌و به‌پێویستیشی ده‌زانێت كه گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌ی په‌نابه‌ران بكرێت.
ئاوێنه: به‌پێی به‌بیاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ماتایس ڤۆڵته‌ر باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌عێراق، نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا، وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هاوڵاتیانی عێراقی په‌نابه‌ر له‌وڵاتان به‌زۆر بنێردرێته‌وه‌و ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌خۆویستانه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێویسته رێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی په‌نابه‌ری عێراقی له‌ده‌ره‌وه بدۆزرێته‌وه كه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی داواكارییان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و ده‌بێت گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌یان بكرێت.
نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا ئه‌وه‌شی وتووه، "ده‌بێت كێشه‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و رێز له‌بۆچونی خۆیان بگیرێت به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".