عێراق: پێنج چەكداری داعش دەكوژرێت
  2019-02-21       577       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت لەئەنجامی شەر‌وپێكدادانی لەگەڵ هێزە عێراقییەكان پێنج چەكداری داعش كوژراون.


ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەراگەیەنراوێكیدا ئەنجامی روبەروبونەوەی هێزەعێراقییەكان لەگەڵ چەكدارانی داعش ئاشكرا دەكات‌و باس لەوە دەكات لیوایەكی حەشدی شەعبی‌و هێزێكی سەر بە فارماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە روبەروی ژمارەیەك چەكداری داعش بونەتەوە‌و توانیویانە تێكیان بشكێنن.


راشیدەگەیەنێت شەروروبەروبونەوەكە لەناوچەی وادی حۆرانی رۆژئاوای ئەنبار رویداوە‌و پێنج چەكداری داعش كوژراوە‌و ئۆتومبیلێكیشان تێكشكێنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×