سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی سەدر دەکات بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
  2020-01-14       804       

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پشتوانی خۆی بۆ داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در راگه‌یاند، كه‌ داوای كردبوو خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ ١٤ی ١ی ٢٠٢٠ ، موقته‌د سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، ''پێویسته‌ بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌بچێت''.

هاوکات هەر ئەمرۆ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح له‌تویتێكدا ڕایگەیاند: ''پشتیوانی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەكەین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بە ئامانجی كردنەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق''.

ده‌شڵێت، ''داوا لەلایەنگرانی دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیخوازانە بەرامبەر بونی ئەمریکا و پێشێلکارییەکانی بەرپا بکەن''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×