سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق جەخت لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەنەوە
  2020-01-15       346       

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق جەخت لە گرنگی پەلەكردن لەپێكهێنانی حكومەتی نوێ و بەدیهێنانی داخوازییەكانی چاكسازی دەكەنەوە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی كۆبونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتی لە كۆشكی سەلام،، هەر سێ لا جەختیان لەسەر بەردوامی رەچاوكردنی بەرژەوەندی و ئاسایشی سیاسی و دارایی عێراق كردۆتەوە بە هەڵوێستی نیشتمانی هاوسەنگ بەرامبەر بە قەیرانە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانی چواردەوری عێراق و هەروەها جەختیان لە هێوركردنەوەو دان بەخۆداگرتن و رێگریكردن لە گرژییەكان كردۆتەوە.

بەیاننامەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەر سێ سەرۆكایەتییە جەختیان لەسەر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ و بەدیهێنانی داخوازییەكانی چاكسازی لەسەر ئاستە جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و خزمەتگوزاری كردۆتەوە بەشێوەیەك كە سەروەری و عێراق و ئاسایشی هاوڵاتیان بپارێزێت لە ئاڵنگاریەیكانی تیرۆر تا بەدیهێنانی سەركەوتن.

هەروەها كۆبونەوەكە پێداگری لەسەر پێویستی رەچاوكردنی پەرۆشی سەروەری نیشتمانی و پاراستنی لە دەستوەردانە دەرەكییەكان كردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×