هه‌ر له‌ئێستاوه‌ ناوی خۆت بنوسه‌ بۆ سه‌ر مه‌ریخ
  2020-01-18       1407       

ئا: لوقمان غه‌فور



ئیلۆن ماسك زانا و ئه‌ندازیار و بزنسمانی ئه‌مریكی له‌بواری ته‌كنۆلۆژیای گه‌ردوونی، پلانی هه‌یه‌ كه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س تا ساڵی 2050 له‌رێگه‌ی 3 كه‌شتی ئاسمانی جۆری (Starship) بگه‌یه‌نێته‌ سه‌ر مه‌ریخ.



ماسك ئه‌مڕۆ 18ی نۆڤێمبه‌ر، ده‌ڵێت:"هیوادرم بنیاتی 1000 كه‌شتی گه‌ردوونی بكه‌م له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا كه‌ هه‌ر ساڵه‌ی 100 كه‌شتی ده‌كات".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئامانج له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر رۆژه‌ی 3 كه‌شتی له‌ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی له‌ ته‌كساس-ه‌وه‌ ره‌وانه‌ی مه‌ریخ بكات بۆ هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی كه‌شتی سه‌ر مه‌ریخ-ی هه‌بێت.

له‌ نوسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ پێوسته‌ ببێت به‌ نموونه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك بتوانێت و گه‌ر بیه‌وێت گه‌شتی سه‌ر مه‌ریج بۆ خۆی دابینبكات. هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سێك به‌ شێوه‌ی قه‌رزیش بێت ئه‌توانێت ئه‌و فرسه‌ته‌ له‌ كیس خۆی نه‌دات، گه‌ر نه‌توانێت له‌و كاته‌دا كرێی سه‌فه‌ره‌كه‌ بدات.

ئیلۆن به‌رنامه‌كه‌ی وایه‌ كه‌ هه‌ر كه‌شتییه‌ك توانای هه‌ڵگرتنی 100 كه‌سی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ 100 میگا تۆن مادده‌ی خۆراكی بۆ سه‌ر مه‌ریخ.

سیستمی كه‌شتییه‌كه‌ش 22 مووشه‌كی پێوه‌یه‌ كه‌ پاڵپشتی رۆیشتنه‌كه‌ی ده‌كات و درێژی كه‌شتییه‌كه‌ش نزیكه‌ی 3887پێ (118) مه‌تره‌. و تێچووی هه‌ر گه‌شتێك 1 ملیۆن دۆلاره‌ كه‌ كه‌ ده‌شێت كه‌ كه‌سێك به‌ 100 هه‌زار دۆلار بگاته‌ سه‌ر مه‌ریخ. به‌پێی خشته‌ی زه‌مه‌نی مانگی سێبتێمبه‌ری 2020 یه‌كه‌م گه‌شت ده‌ستپێده‌كات.

ئیلۆن ریف ماسك-49 ساڵ، زانا و ئه‌ندازیار و بزنسمانی بواری ته‌كنۆلۆژیای گه‌ردونی ئه‌مریكی، خاوه‌ن و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دیزاینی كه‌شتی ئێكس (Ship X) و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و ئه‌ندازیاری به‌رهه‌می تێسلا و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای بۆرین و دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی نیۆرلینك و دامه‌زرێنه‌ری ئۆپن ئه‌ی ئێل. هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2018 هه‌ڵبژێردرا به‌ هاوڕێی كۆمه‌ڵه‌ی پادشایی (FRS).

له‌ساڵی 2016 له‌ لایه‌ن گۆڤاری فۆربس له‌ لیستی 21ی به‌هێزترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهاندا بوو. ساڵی 2019 ش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ لیستی باشترین داهێنه‌ره‌كانی جیهان و به‌پێی گۆڤاری فۆربس سه‌روه‌ته‌كه‌ی 23ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره‌ و به‌ 40 ملیاردێری دنیا ناساندویه‌تی.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×