وتەبێژی سوپاکەی حەفتەر: میت به‌ناوی رێكخراوی خێرخوازی یارمەتی جیهادیەکانی لیبیا
  2020-01-19       943       
ئەحمەد المسماری وتەبێژی سوپای نەتەوەیی لیبیا کە حەفتەر سەرکردایەتی دەکات پێش کۆنفرانسەکەی بەرلین ڕوونکردنەویەکی بڵاو کردەوە.

ئاوێنه‌: ئەحمەد المسماری وتەبێژی سوپای نەتەوەیی لیبیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە پێش کۆنفرانسەکەی بەرلین بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و ئەردۆغان و ڕێکخراوی یارمەتی مرۆیی(IHH )ی کردە ئامانج کە سەر بە تورکیایە لە قسەکانیدا.

مسماری وتی ''زیاد لە ٤١ تیرۆریستی سوری لە کەناراوەکانەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێ کەوتوون لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بە یارمەتی ڕێکەوتنی نەتەوەیی تەرابلوس و زیاتر پلانیان داناوە بۆ ئەوەی گەشت بکەن''.

مسمار لە قسەکانیدا تۆمەتی خستە پاڵ (IHH ) و وتی: ''ڕێکخراوەکانی سەر بە میت وەک IHH  یارمەتی جیهادیەکانی لیبیا دەدەن. هەر ئەو ڕێکخراوە لە سوریا یارمەتی چەکدارەکانی القاعیدەی دەدا لە ناردنی چەک و یارمەتی لۆجیستی و یارمەتی پزیشکی''.  

وتەبێژەکە ئەوەشی ڕاگەیاند ''ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە لیبیا کاتی زۆر پێچووە و هەروەها بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە گرتەیان لەلایە کە هێزەکانی تورکیا پێشێل کاری ئەنجام دەدەن و یارمەتی هێزە جیهادیەکان دەدەن''.

هەروەها مسماری لە قسەکانیدا ئەردۆغانی کردە ئامانج و وتی ''ئەردۆغان کوردەکانی کۆمەڵکوژ کرد و شارەکانی ڕووخاند و ئابوورییەکەیانی رووخاند و هەروەها یارمەتی چەندین ڕێکخراوی تیرۆریستی تری داوە وەک داعش. تورکیا بۆتە سەنتەری سەرەکی بنکەکانی داعش و القاعیدە. بۆیە هەرگیز ئاشتی لە لیبیا دروست نابێت هەتا ئەو کاتەی تورکیا لە لیبیا بێت''. 

مسماری وتیشی ئەردۆغان سپۆنسەری سەرەکی کردە تیرۆەریستیەکانی ئەوروپا بووە: ''هەزاران پەنابەری سوریان بۆ فرۆشتن داناوە. ئەوان بەرپرسن لە بڵاو بوونەوەی تیرۆریستان بە ناو ئەوروپادا ئەوەش بە ناردنی سەدان گەنج کە لە ناو ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان بوون بۆ ئەوروپا وەک ناردنیان بۆ جەنگ''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×