2020-01-22   1464     
ئەنجومەنی شورای حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، "ئه‌بو عه‌لی به‌سری"یان وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هه‌ڵبژارد و له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌در بوو، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، دوای ئه‌ویش ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بووه فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه له ساڵی 1998، دواتریش هادی عامری له ساڵی 2000 فه‌رمانده‌یی هێزه‌كه‌ی وه‌رگرت.
به‌سری له ساڵی 2003 پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێدرا، دوای هاتنی داعش له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی چووه ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و بووه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.