برایان هوک: جێنشینەکەی قاسمی سلێمانی روبەڕوی هەمان چارەنوسی ئەو دەبێتەوە
  2020-01-23       1511       

بریان هوک، نوێنەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران هۆشداریی داوە بەفەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەبارەت بەهەر جموجۆڵێک لەدژی هێزەکانی ئەمەریکاو دەڵێت "مومکینە جێنشینەکەی قاسمی سلێمانی دوچاری هەمان چارەنوسی ئەو بێت".

 

ئاوێنە: بریان هوک بەرۆژنامەی شەرق ئەوسەت-ی راگەیاندوە کە "ئەگەر ئیسماعیل قائانی فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەمان رێچکەی کوشتنی سەربازانی ئەمەریکا بگرێتەبەر، روبەڕوی هەمان چارەنوسی قاسمی سلێمانی دەبێتەوە".

راشیگەیاندوە کە "هەر هێرش کردنە سەر ئەمەریکییەکان یان بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا روبەڕوی کاردانەوەی توندی ئێمە دەبێتەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکی نوێ نییە، بەڵکو سەرۆک ترامپ چەندینجار ئەمەی راگەیاندوە کە سەرسەختانە داکۆکی لەبەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات".

هوک ئاماژە بەوەس دەکات "رژێمی ئێران بەباشی درکی بەوە کردوە کە ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ئەمەریکییەکان‌و ئەنجامەکەشی نەبینێت".

رۆژی ٣ی کانونی دوەم، قاسمی سلێمانی فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران‌و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەسدی شەعبی بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لەبەغدا کرانە ئامنج‌و کوژران.

برایان هوک

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×