سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیاند؛ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه
بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران هاوشێوەی ئه‌و ناوچه
پیشه‌سازییه‌ی له‌نێوان عێراق و ئوردندا هه‌یه.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه عادل عه‌بدولهه‌مدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتوازی كردوه له عەباس عێراقچی،
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه لە کۆبونەوەیه‌کدا بابه‌ته‌كانی
بازرگانی، ئابوریی، ئاو، سنور و ڤیزه له نێوان هه‌ردو وڵات تاوتوێكراوە.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌یی
عێراقی بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی هاوبه‌شی پیشه‌سازی له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا،
هاوشێوه‌ی ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه‌ی له‌نێوان عێراق و ئوردندا هه‌یه، نیشانداوه.
لای خۆیشییەوە، عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
باسی له‌وه كرد كه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی
بۆ عێراق په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌هێز ده‌كات.