2020-02-23   3456     
ئاژانسی فەرمیی ئانادۆڵوی تورکی لە زاری سەرچاوە عێراقییەکانەوە ئاشکرایدەکات یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای زیقای باشووری عێراق تۆمارکراوە.
ئاوێنه: سەرچاوەکە وتوویەتی تووشبووەکە خوێندکاربووە و لە شاری قومی ئێران گەڕاوەتەوە و پشکنینەکان سەلماندوویانە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
وەک سەرچاوە عێراقییەکە بە ئانادۆڵوی وتووە ئێستا ئەو خوێندکارە خراوەتە گۆشەگیریی تەندروستی و پشکنینی زیاتری بۆ ئەنجامدەدرێ.