یەكەم توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە: ژیان و مردن بەدەست خوایە
  2020-02-24       1601       

ئەو خوێندكارە ئێرانییەی كە ئەمڕۆ دوشەممە لە نەجەف توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاستكرایەوە، پەیامێكی لەبارەی نەخۆشییەكەی بڵاوكردەوەو نزا دەكات خەڵكی عێراق لەو نەخۆشییە پارێزراو بن و دەشڵێت: ژیان و مردن بەدەست خوایە.

ئاوێنە: ئەو خوێندكارە ناوی سوهەیل ئەمیری-یەو لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لە هەمو دۆخێكدا، لە نەخۆشی و لەشساغیماندا، سوپاس بۆ خوا، چونكە هەر ئەوە بەڕەحمەتی خۆی دەمانهێنێتە بون و لەشساغیمان پێدەبەخشێ و لێمان دەسەنێتەوەو هەر خۆیشی حەكیمە."

هەروەها وتوشیەتی"من ئەو كەسەم كە تۆشی كۆرۆنا بوم، چاكبونەوەو لەشساغی و ژیان و مردن بەدەست خوان."

وتوشیەتی"هیوادارم گەلی عێراق و لەنێویشیاندا خۆم (چونكە لە تارانەوە كە هاتوم بۆ نەجەف بۆ خوێندن و زانست و خزمەتی حسێن نیازم نەبوە بگەڕێمەوەو عێراقم وەك وڵاتی خۆم هەڵبژاردوەو نەجەفیش بە شای خۆم و گەلی عێراقیش بە گەلی خۆم) لەهەمو بەڵایەك بەدور بن."

هه‌روه‌ها دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، "خودا شایەتە كه‌ هیچ كات من ترسم لەپێناو خۆم نەبوە، به‌ڵكو ترسم لەپێناو گه‌لی عێراقی پایه‌داره و هه‌مو نزاكانیشم بۆ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خودا عێراق له‌ هه‌موو ده‌رد و خراپییه‌ك به‌دور بگرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌تایه‌".

لەكۆتاییشدا وتویەتی"خویه‌ عێراق، خه‌ڵكه‌كه‌ی، گه‌له‌كه‌ی، زاناكانمان، خوێندكارانی زانستی ئایینی و به‌تایبه‌ت سه‌ماحه‌تی مه‌رجه‌عی باڵا، عه‌لی سیستانی بپارێزه‌."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×