2020-02-27   621     
لیژنه‌ی كارگێڕیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد داوای له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد هۆكاری ئه‌و ئاگره ئاشكرا بكه‌ن كه له دوورگه‌ی ئیمراڵیی توركیا و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاوێنه: لیژنه‌ی كارگێڕیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كه‌نه‌كه) له رۆژئاوای كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و داوای له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد له ته‌ندروستیی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دڵنیا ببنه‌وه.
داواكارییه‌كه‌ی (كه‌نه‌كه) دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه دێت كه باس له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له دوورگه‌ی ئیمراڵی توركیا ده‌كه‌ن كه له ساڵی 1999ه‌وه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی تێدا زیندانی كراوه.
كه‌نه‌كه داواشیكردووه كه ئه‌و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ئاشكرا بكرێت و بواریش به پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان بدرێت دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن و له ته‌ندروستیی دڵنیا ببنه‌وه.
هاوكات كه‌نه‌كه حكومه‌تی توركیاشی به‌رپرسیار كردووه له‌وه‌ی چی له دوورگه‌ی ئیمراڵی ده‌گوزه‌رێت و ژیانی ئۆجه‌لانی خستووته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره.