"ئەوانەی نیازی گەرانەوەیان هەیە با پەیوەندی بە نوسینگەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بکەن"
  2020-03-01       1711       
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠، حوسێن جەنابی، باڵیۆزی کۆماری عێراق لە تورکیا رایگەیاند، ئەو عێراقییانەی کە بەنیازن بگەڕێنەوە عێراق با پەیوەندی بە نووسینگەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق بکەن.

ئاوێنە: جەنابی لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەدا کە گەشتەکانی نێوان عێراق-تورکیا بۆ ماوەیەکی دیاری کراو هەڵپەسێردراون و خاڵە سنوورییەکانیش بەرووی گەشتیارەکانەوە داخراون.

هاوکات باڵیۆزی عێراق رایگەیاند، رێگە بە فڕۆکەکانی عێراق دراوە کە ئەو گەشتیارە عێراقییانە بگەڕێننەوە عێراق و رێگەش نادرێت هیچ گەشتیارێکی عێراقی لە ئێستادا سەردانی تورکیا بکەن.

لە کۆتاییدا حوسێن جەنابی دەڵێت، “ئەوانەی نیازی گەڕانەوەیان هەیە بۆ عێراق با پەیوەندی بکەن بە نووسینگەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی. چونکە حکوومەتی تورکیا بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گەشتەکانی هەڵپەساردووە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×