توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا گەیشتە 206 حاڵەت
  2020-03-07       555       

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند،  دو كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسەكەش بەرزبۆتەوە بۆ 206 كەس.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا لەڕاگەیەندراوێكدا وتویەتی" تا ئێستا تەنها دو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لە بەریتانیا تۆماركراون."

بەپێی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 206 كەس ئەوەش بە تۆماركردنی 43 حاڵەتی نوێی توشبون. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×