2020-03-12   786     
دەسەڵاتی هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆکی ئەمریکا وەردەگیرێتەوە.
ئاوێنە: ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی 227 ئەندام و ناڕەزایی 186 ئەندام، پرۆژەیاسایەکی پەسەند کرد، کە پێشتر لە کۆنگرێسی ئەمریکا پەسەند کرابوو.
بەپێی پرۆژەیاساکە، دەسەلاتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران کەم دەکرێتەوە و پێویستە ترەمپ هەموو رێکارە دوژمنکارییەکان دژی ئێران، رابگرێت.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی دابوو لەوەی لە ئەگەری پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، مافی رەتکردنەوە (ڤیتۆ) بەکار دەهێنێت.