2020-03-18   986     
عه‌دنان زۆرفی
ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنده‌دات كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئاوێنه: عه‌دنان زورفی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا په‌یامێكی ئراسته‌ی گه‌لی عێراق‌و هێزو لایه‌نه‌كان كرد.
ناوبراو له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، "هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
وتیشی، "كار ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و پاك‌و بێ گه‌رد له‌عێراقدا ئه‌نجامبدرێت".
له‌باره‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقه‌وه، عه‌دنان زورفی وتی، "په‌له ده‌كه‌ین بۆ ناردنی بودجه‌ی 2020 بۆ په‌رله‌مان".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت‌و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری‌و ناوخۆ به‌هێز ده‌كه‌ن‌و كۆتایی به‌دیارده‌ی چه‌كداری‌و میلیشیاكان دێنن.
رۆژی 2020/3/16 به‌رهه‌م ساڵح،سه‌رۆك كۆماری عێراق عه‌دنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ڕاسپارد.