لە هەولێر رێگە بە هاتوچۆی كرێكارو كارمەندانی ئەم شوێنانە دەدرێت
  2020-03-25       871       

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، كارمەندان و كرێكارانی ئەو شوێنانە ئاشكرادەكات كە رێگەپێدراون بۆ هاتوچۆ لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا.

ئاوێنە: ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردوە، كرێكاران و كارمەندانی 23 شوێنی جیاجیای ئاشكراكردوە كە رێگەپێدراون بۆ هاتوچۆ.

بەشێك لەوانەی رێگەپێدانەكە دەیانگرێتەوە پێكدێن لە: كرێكارانی سەمونخانەو نانەواخانەو بەنزینخانەو رێستۆرانت و چێشتخانەو راگەیاندنكاران.

ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر جەختی كردۆتەوە كە جگە لەو 23 خاڵە رێگە بە هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر نادرێت بۆ هاتوچۆ و هەر هاوڵاتییەك سەرپێچی بكات دوچاری سزاو رێكاری یاسایی دەبێتەوەو ئۆتۆمبێلەكەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×