ئاماری نوێی توشبون بە كۆرۆنا لەعێراق
  2020-03-27       421       

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت: 76 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و چوار كەسی دیكەش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: 76 حاڵەتی نوێی توشبون لەپارێزگا جیاجیاكانی عێراق تۆماركراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە حاڵەتە نوێیەكان بەمجۆرە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش بون: 14 حاڵەت لە بەغدا، 36 حاڵەت لە بەسرە، یەك حاڵەت لە كەركوك، 18 حاڵەت لە نەجەف، یەك حاڵەت لە سلێمانی، یەك حاڵەت لە زیقار، یەك حاڵەت لە بابل، یەك حاڵەت لە سەڵاحەدین، سێ حاڵەت لە هەولێر.

بەیاننامەكە ئاشكراشیكردوە كە چوار حاڵەتی نوێی مردنیش بە كۆرۆنا تۆماركراون كە دو حاڵەتیان لەبەسرە، یەكێكیان لە زیقار و ئەویدیكەیان لە بابل بوە.

هەروەها وتوشیەتی كە 17 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە: چوار لە بەغدا، 12 لە سلێمانی، یەكێك لە دیوانییە.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا كۆی گشتی توشبون بە كۆرۆنا لەوڵات گەیشتۆتە 458 توشبو و 40 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 122 توشبوش چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×