پاش سه‌رۆك وه‌زیران، وەزیری تەندروستی بەریتانیاش توشی‌ كۆرۆنا بو
  2020-03-27       523       
مات هانکۆک

پاش ئه‌وه‌ی‌ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا توشی‌ كۆرۆنا بو، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزیری تەندروستی ئه‌و وڵاته‌ش توشبونی به‌ڤایرۆسه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

ئاوێنه‌: مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەتویتێکدا نوسیویه‌تی‌، "توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم، هەندێک لەنیشانەکانم تێدا ده‌ركه‌وتووه‌".

وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ خۆی کەرەنتینە کردووەو لەماڵەوە کارەکانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ه‌بات.

هەر ئەمڕۆ هەینی، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەتویتێكدا توشبونی خۆی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

ئه‌و رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو پكشنینەی بۆ ئەنجامدراوە دەركەوتوە توشی ڤایرۆسەكە بوەو هەندێك نیشانەی مامناوەندیی ڤایرۆسەكەی تێدا دەركەوتوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×