2020-03-28   1713     
ئا: وارهێڵ نێروەیی
تەیار گۆران٫ یەکێک لەو کەسانەی لە هندستانە و پەیوەندی و شارەزایی لەو وەلاتە هەیە بە ئاوێنەی راگەیاند: دوای کۆکردنەوە ناو و کۆپی پاسپۆرتی سەرجەم ئەو ھاولاتیە کوردانەی کە لە ولاتی ھیندستان گیریان خواردبوو، بەھۆی ھەولی بەردەوامی فەرمانگەی پەیوەندی یەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم پەیوەندیەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ولایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عیراق و سەفارەتی عیراق لە دیلھی. بڕیار درا بە ناردنی دوو فرۆکەی تایبەت بۆ ئەو ھاولاتیە کوردانە و بەشێک لە برا عەرەبەکان کە گیریان خواردووە.
چونیەتی رێکار و بەرێکردنی مامەلەکانیان لەم چەند خالەدا ئاشکرایی کرد:
١- رۆژی دووشەممە سەرەدانی نووسینگەی ھێلی ئاسمانی عیراقیە بکەن لە شاری نیودیلھی و پاسپۆرت و بڕی ٥٠٠ دۆلار لەگەل خۆتان ببەن کە پارەکە دەبێت بە رووپیەی ھیندی بێت نەک دۆلار لەگەل نووسراوی سەلامەتی فرۆکەوانی بۆ ئەو
کەسانەی کە بە مەبەستی نەخۆشی ھاتوونە ھیندستان.
٢- مەرج نی یە ھەمووتان پێکەوە سەرەدانی نووسینگەی ھێلی ئاسمانی عیراقیە بکەن بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھیندستان دەشێ ئۆتومبیلی نەخۆشخانە بەکار بێنن کە رێگا پێدراوە کەسێک بکەنە نوێنەری ھەمووان و پاسپۆرت و پارەو نووسراوەکان کۆ بکاتەوە بۆ مەبەستی بڕینی تکێت بۆ ھەموو گەشتیارەکان.
٣- ئەگەر ھەیە فرۆکەکە لە بەغدا بنیشێتەوەو نەروات بۆ فرۆکە خانەی ھەولێر لەو حالەتە لەگەل حکومەت لەسەر ھێلین تاکوو ئۆتومبیلی تایبەت دابین بکرێت بۆ گواستنەوەی سەرجەم ھاولاتیە کوردەکان بۆ ھەرێمی کوردستان .
٤- بۆ سەلامەتی خۆتان و خانەوادە و ھاولاتیانی ھەرێم پێویستە ھەمووان پابەندی بڕیارەکان حکومەت بن بۆ مەبەستی کوارەنتین کردن بەبێ جیاوازی ھەرچەندە نەخۆشی کۆرۆنا لە ھیندستان بەو شێوازە بلاو نەبۆتەوە.
٥- رۆژی دووشەممە دەست بە بڕینی تکێت دەکرێت تاکو ژمارەی سەر نشینەکان تەواو دەبن بۆ رۆژی دواتر دەست بە گەشتەکە دەکرێت. لە دوای فرۆکەی یەکەم فرۆکەی دووەم بەرێ دەکەوێ بە ھەمان شێوە. ھەول بدەن سەرجەم کوردەکان لە فرۆکەی یەکەم بن تاکو بۆ حکومەتی ھەرێم ئاسانتر بێت.